Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood,Hemın Othman Mohammed
25 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2019
واشنتۆن – AA
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی له سه‌روتاری خۆیدا كه له لایه‌ن ده‌سته‌ی نووسه‌رانه‌وه نووسراوه، ئیداره‌ی ئه‌مریكای به "هاوبه‌شی تاوان" ناوبردووه به هۆی پشتیوانیكردنی له هاوپه‌یمانییەتی عه‌ره‌بی به سه‌رۆكایه‌تی سعوودیه كه له شه‌ڕی یه‌مه‌ندا بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی مەدەنی.
سه‌روتاره‌كه به مانشێتی "ئیداره‌ی تره‌مپ هاوبه‌شی تاوانی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌یه كه له لایه‌ن سعوودیه‌وه ئه‌نجام دراون" له واشنتۆن پۆست‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له سه‌روتاره‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه هاوپه‌یمانییەتی عه‌ره‌بی به سه‌رۆكایه‌تی سعوودیە له ٢٦ی ئاداره‌وه تاكو ئێستا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی له كیتاف و قوتابخانه‌یه‌كی له سه‌نعا بۆردومانكردووه و له ئاكامدا زیاتر له ٢١ مەدەنی كوژراون كه ١٢یان منداڵ بوون. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له لێكۆڵینه‌وه‌كانیدا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه بێ‌شومار تاوانی جه‌نگیان ده‌ستنیشان كردووه.
ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژنامه‌كه نووسیوویانه "سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ به ره‌تكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای په‌یوه‌ندیدار بهكۆتاییهێنان به جه‌نگی یه‌مه‌ن خۆی له‌و تۆماره بوارد".
له سه‌روتاره‌كه‌دا باس له‌وه كراوه سه‌رۆك تره‌مپ به‌رگری له‌وه كردووه كه ئه‌و پرۆژه یاسایه ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستووری خۆی لاواز كردووه، هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌وه‌ی هیچ سه‌ربازێكی ئه‌مریكی نییه یاوه‌ری هاوپه‌یمانه‌كه‌ی سعوودیه بكات له یه‌مه‌ن پرۆژه‌كه ناپێویسته. باس له‌وه‌یش كرا كه ئه‌و زانیارییه هه‌واڵگریی و لۆجستیهی ئه‌مریكا پێشكه‌ش بە سعوودیه‌ی ده‌كات له لایه‌ن تره‌مپ-ه‌وه به‌وه ئه‌ژماركراوه كه په‌یوه‌ندیی به دوژمنانی ناوچه‌كه‌وه نییه.
له سه‌روتاره‌كه‌دا هاتووه "له راستیدا پشتیوانی ئه‌مریكا، فرۆشتنی بۆمب و ده‌سته‌به‌ركردنی مادده‌كانی دیكه نه‌بن سعوودییه‌كان نه‌یانده‌توانی دریژه به بۆردومانه‌كانیان بده‌ن. ئه‌وه حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ ده‌كاته هاوبه‌ش له‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌ی له یه‌مه‌ن درێژه‌یان هه‌یه وه‌ك بۆردومانكردنی خوێندنگه و نه‌خۆشخانه‌كان له‌م دواییانه‌دا".