Mehmet Burak Karacaoğlu,Eşref Musa
27 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2020
ئیدلب – AA
له ئاكامی چڕكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و رووسیا له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢١ هه‌زار مه‌ده‌نی ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون بۆ نزیك سنووری توركیا، به‌مجۆره‌ش ژماره‌ی ئاواره و دهربهدهربوان له تشرینی دووه‌می ٢٠١٩ه‌وه تاكو ئێستا گه‌یشتۆته له ٥٠٢ هه‌زار كه‌س.
به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخهرایهتی كاروباری سووریا كه زانیاری له‌سه‌ر ئاواره و دهربهدهربوان له ناوچه‌كه كۆده‌كاته‌وه، محه‌مد حه‌للاج به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند، به‌هۆی چڕكردنه‌وه هێرشه‌كان بۆسه‌ر ناوچه‌كانی ئه‌ریحا و جه‌به‌ل زاوییه باكوور و باكووری رۆژئاوای ئیدلب، ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوونی خه‌ڵك بۆ نزیك سنووری توركیا به‌رده‌وامه.
له‌ئاكامی هێرشه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ربه ئێران و رووسیا له‌م دوو رۆژه‌ی دواییدا له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢١ هه‌زار مه‌ده‌نی ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون.
به‌مجۆره‌ش ژماره‌ی ئاواره و دهربهدهربوان له تشرینی دووه‌می ٢٠١٩ه‌وه تاكو ئێستا گه‌یشتۆته ٥٠٢ هه‌زار كه‌س. زۆربه‌ی ئاواره‌بوان روو ده‌كه‌نه ئه‌و كه‌مپانه‌ی کە له سنووری توركیاوه نزیكن و ئه‌و ناوچانه‌ی له میانی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات و لقی زه‌یتون له تیرۆریستان پاككراونه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌بوونی شوێنی پێویست و ژێرخان بۆ دانانی خیوه‌ت كێشه‌ی دروستكردووه.
ئاواره‌بوان پێویستییان به هاوكاری به‌په‌له و دابینكردنی پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ژیان هەیه.