Eşref Musa
22 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2019
ئیدلب - AA
له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و رووسیای پشتیوانی كه له دوای نیوه‌شه‌وه‌وه به‌دواوه كردوویانه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب، شه‌ش سڤیل كوژراون.
هه‌ریه‌ك له گونده‌كانی دێر غه‌ربی، دێر شه‌رقی، حیش، كهفرسهجنه، موكا، بسێنقول، ته‌ل مه‌نیس، ناحیه‌ی ته‌مانییه و شارۆچكه‌كانی مه‌عره‌ت نو‌عمان و سه‌راقیب له‌دوای نیوه‌شه‌وه‌وه به‌ره‌وڕووی هێرشی رژێم و رووسیا بوونه‌وه.
له‌و هێرشه‌دا كه خانه‌ی چاودێریی فڕۆكه‌كان كه سه‌ربه هێزه ئۆپۆزسیۆنه سه‌ربازییه‌كانه، رایگه‌یاندووه رووسیا كردوویه‌تییه سه‌ر دێر غه‌ربی، چوار كه‌سی سڤیل كوژراون.
هاوكات له هێرشی فڕۆكه جەنگییه‌كانی رژێمدا بۆسه‌ر گوندی ته‌ل مه‌نیس، دوو هاووڵاتیی سڤیل کوژراون.
- دۆخی ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب
پارێزگای ئیدلب باكووری خۆرئاوای سووریا له سه‌ره‌تای جه‌نگی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌وه به قه‌ڵای هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان داده‌نرێت. ناوه‌ندی پارێزگاكه به هۆی كۆچی ناوخۆی وڵاته‌وه، ژماره‌ی دانیشتوانی گه‌یشتووه‌ته چوار ملیۆن كه‌س و له ئاداری ٢٠١٥دا كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن. ئیدلب یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی كه رژێم به چڕترین شێوه له هێرشه‌كانیدا به ئامانجی ده‌گرێت.
توركیا، رووسیا و ئێران رۆژانی ٤-٥ی ئایاری ٢٠١٧ له میانی كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانادا، ئیدلب و ده‌ورووبه‌ریان وه‌ك "ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب" راگه‌یاند.
به هۆی ئه‌وه‌ی كه رژێم زوو زوو ئاگربه‌سته‌كه‌ی پێشێل ده‌كرد، توركیا و رووسیا رێکكه‌وتنێكی هاوپێچیان واژووكرد.
هێزه‌كانی رژێم به هاوكاریی پشتیوانانیان به‌رده‌وامن له هێرشه‌كانیان سه‌ره‌ڕای ئه‌و رێکكه‌وتنه‌ی له ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨‌دا له شاری سۆچی واژووكرا.
تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ (SNHR) بڵاویكرده‌وه له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د و رووسیادا له نێوان ٢٦ی نیسان تا ١٩ی ئاب بۆسه‌ر ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب، لانیكه‌م ٨٤٣ سڤیل کوژراون.
هاوكات ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگیی ده‌ستوه‌ردان له سووریا كه چاودێریی پرۆسه‌ی كۆچ له ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی له ئیدلب كردووه و تۆماریكردووه، بڵاویكرده‌وه کە له دوای رێكکه‌وتنی ئیدلب له ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨‌دا له نێوان توركیا و رووسیادا، تا ئێستا ٩٤٥ هه‌زار و ٩٩٢ هاووڵاتیی سڤیل ده‌ربه‌ده‌ر و بێ ماڵ و حاڵ بوون.