Ahmet Karaahmet,Mehmet Burak Karacaoğlu
27 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2022
ئیدلب - AA
رژێمی بەشار ئەسەد، هێرشی کردە سەر باخچەیەکی ساوایان لە پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا و بەهۆیەوە دوو هاووڵاتی مەدەنی کە یەکێکیان بەڕێوەبەری باخچەکە بوو کوژران و سێ مامۆستاش برینداربوون.
هێزەکانی رژێم کە لە قەزای سەراقیب باشووری خۆرهەڵاتی ئیدلب جێگیرکراون و پێکهاتوون لە سوپای رژێم و گرووپە تیرۆریستەکانی لایەنگری ئێران، بە مووشەکی زەمین-زەمین هێرشیان کردە سەر بینای باخچەیەکی ساوایان.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی بەرگریی شارستانییەوە دەستکەوتووە لە هێرشەکەدا، دوو هاووڵاتی مەدەنی کە یەکێکیان بەڕێوەبەری باخچەکەیە کوژراوە و سێ مامۆستاش برینداربوون.
باس لەوەیش کرا کە برینداران گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە.