Burak Karacaoğlu,Eşref Musa
30 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2019
ئیدلب - AA
ژماره‌ی ئه‌و سڤیلانه‌ی له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د و رووسیادا له ناوچه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب گیانیان له‌ده‌ستدا، گه‌یشته 15 كه‌س.
خانه‌ی چاودێریی فڕۆكهکان سەربە ئۆپۆزسیۆن رایگه‌یاند، فڕۆكه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د بۆردومانی شارۆچكه‌ی مه‌عەرەت نو‌عمان و گوندی لەتامنە و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیاش بۆردومانی شارۆچكه‌ی كهفرزیتایان كردووه كه ده‌كه‌ونه نێو سنووری ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی پاریزگای ئیدلب.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له به‌رگریی شارستانیی ناوچه‌كه وه‌رگیراوه له ئه‌نجامی هێرشه‌كاندا سه‌رله‌به‌یانیی دوێنێ له شارۆچكه‌ی كهفرزیتا پێنج و له گوندی لەتامنە دوو كه‌سی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی سه‌رله ئێواره‌ی رژێم و رووسیادا، هه‌شت سڤیلی دیكه كه یه‌كێكیان كارمه‌ندی به‌رگریی شارستانی بووه، گیانیان له‌ده‌ستداوه.