Yusuf Hatip,Muhammet Ali Kemal
07 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2018
بارسێلۆنا - AA
بهگومانی بوونی بۆمب، پۆلیسی شاری بارسێلۆنا رۆژهەڵاتی ئیسپانیا، دوو شهمهندهفهری له وێستگهی سهرهكیی شارهكه چۆڵ كرد.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن کاربەدەستە ئەمنییەکانی ئیسپانیاوە بڵاوکراوەتەوە، دوای ئەوەی سەرنشینان لە وێستگەی سانت دێ بارسێلۆنا لە دوو شەمەندەفەر کراونەتە دەرەوە، تیمەکانی پووچەڵکردنەوەی بۆمب رەوانەی ناوچەکە کراون.
کاربەدەستان ئاشکرایان کردووە ئەو شەمەندەفەرانەی چۆڵکراون، شەمەندەفەرە خێراکانی هێڵی سێ و چوار بوون.