Hacer Başer,Alaa Mohamed Aboueleinin Aly
17 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2022
دوبه‌ی – AA
پۆلیسی ئه‌بوزه‌بی رایگه‌یاند كه له ئاكامی هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆسه‌ر ئه‌بوزه‌بی پایته‌ختی ئیمارات، سێ كه‌س کوژراون و شه‌شی دیكه‌یش برینداربوون.
له ئاكامی هێرشێكی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن كه له رێگای ره‌وانه‌كردنی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه بۆسەر ئه‌بوزه‌بی پایته‌ختی ئیمارات ئه‌نجامیان دا، ته‌قینه‌وه له سێ تانكه‌ری سووته‌مه‌نیدا رووی دا.
ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی ئیمارات بڵاوی كرده‌وه، به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرش كراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی میفسەح له ئه‌بوزه‌بی.
له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا، ته‌قینه‌وه له سێ تانكه‌ردا روویداوه.
هەروەها پۆلیسی ئه‌بوزه‌بی رایگه‌یاند كه له ئاكامی هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆسه‌ر ئه‌بوزه‌بی پایته‌ختی ئیمارات سێ كه‌س کوژراون كه یه‌كێكیان پاكستانی و دووانه‌كه‌ی دیكه‌یشیان هیندستانین و شه‌ش كه‌سی دیكه‌یش برینداربوون.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه ئاگر له نزیك كۆمپانیای نیشتمانیی نه‌وتی ئیمارات "ADNOC" و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌بوزه‌بی كه‌وتووه‌ته‌وه.
لای خۆیشیه‌وه گوته‌بێژی سه‌ربازیی حووسییه‌كان، یه‌حیا سه‌ریع به ته‌له‌ڤیزیۆنی ئه‌لمه‌سیره‌ی حووسییه‌كانی راگه‌یاند "له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا زانیاری ده‌ده‌م له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه سه‌ربازییه‌ی کە له قوڵایی خاكی ئیماراتدا ئه‌نجام درا".