Emel Öz
10 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2021
ئەنقەرە - AA
لە خۆرهەڵاتی جاڤا لە ئیندۆنیزیا، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی شەش پلەی رێختەر روویدا.
ناوەندی توێژینەوەی جیۆلۆجی ئەمریکا (USGS)، بڵاویکردەوە کە چەقی ئەو بوومەلەرزەیەی بە گوڕی شەش پلەی رێختەر روویدا دەکەوێتە ٤٤ کیلۆمەتر باشووری خۆرئاوای گۆنگدانگلیگی کولۆن.
بە پێی ئامارە بەراییەکان، لەو بوومەلەرزەیەدا کە لە قوڵایی ٨٢،٣ کیلۆمەتر روویداوە هیچ زیانێکی گیانیی نەکەوتووەتەوە.
لای خۆیەوە، دەزگای کەشناسی و جیۆفیزیکی ئیندۆنێزیا (BMKG)، لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە گوڕی بوومەلەرزەکە ٦،٧ پلەی رێختەر بووە.