Zana Natık Kerem
17 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2019
جاکرتا ــ AA
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،٧ پلە بەپێوەری رێختەر لە رۆژئاوای ئیندۆنێزیا روویدا و تا ئێستا زیانە گیانی و ماددەییەکان نەزاندراوە.
دەستەی کەشناسی و جیوفیزیایی ئیندۆنێزیا رایگەیەندراوێکی لەبارەی روودانی بوومەلەرزەکە بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، ناوەندی بوومەلەرزەکە بە دووری ٢٠٢ کیلۆمەتر باشووری رۆژئاوای شاری سابانگ باکووری ھەرێمی ئاچە لە دوورگەی سۆمەترا رۆژئاوای ئیندۆنێزیا بووە.
ئاماژە بەوەشدراوە کە بوومەلەرزەکە بە قوڵایی ١٦٥ کیلۆمەتر لەژێر زەوی روویداوە.
تا ئێستا ھیچ زانیارییەک سەبارەت بە زیانەکانی گیانی و ماددی بە ھۆی بوومەلەرزەکەوە لە لایەن کاربەدەستانی ئیندۆنێزیاوە، بڵاونەکراوەتەوە.
ئیندۆنێزیا دەکەوێتە سەر ھێڵی بوومەلەرزەی زەریای ھێمن و ناوە ناوە رووبەڕووی روودانی بوومەلەرزە و تەقینەوەی گڕکانەکان دەبێتەوە.