Şerife Çetin
14 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2024
نیویۆرک - AA
نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (ئێف بی ئای)، بڵاویکردەوە نزیکن لە دیاریکردنی ناسنامەی ئەو کەسەی هەوڵی تیرۆرکردنی ترەمپی دا و، دوای دڵنیابوون لە زانیارییەکان ڕایدەگەیەنن.
بەرپرسی ئێف بی ئای، کیڤن رۆجیک کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی لە بارەی هێرشەکەی سەر ترەمپ ئەنجام دا.
رۆجیک باسی لەوە کرد کە چاوەڕوانی پشتیوانین لەو کەسانەی لە کۆبوونەوە جەماوەری هەڵبژاردنەکەدا بوون و، گوتی: "ڕووداوەکە بە هەوڵی تیرۆر کردن دەزانین".
کیڤن رۆجیک باسی لەوە کرد کە لە ئێستادا لە شوێنی تاوانەکە لێکۆڵینەوە بەشێوەیەکی چالاک بەردەوامە و، لێکۆڵینەوە لە ئامانجی ئەنجامدەری هێرشەکە دەکرێت.
گوتیشی: "نزیکن لە دیاریکردنی ناسنامەی ئەو کەسەی هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ترەمپی دا و، دوای دڵنیابوون لە زانیارییەکان ڕایدەگەیەنن".
هەروەها رۆجیک باسی لەوە کرد کە لە وێنەکانیان کۆڵیوەتەوە بۆ دیاریکردنی ئەنجامدەری هێرشەکە و، پشکنینی دی ئێن ئەی کراوە و، هەرکاتێک زانیاری دڵنیاییان دەستکەوت بۆ ڕاگەیاندنی بڵاودەکەنەوە.
ڕۆجیک ئەوەیشی خستەڕوو کە لە ڕووداوەکەدا ئەنجامدەری هێرشەکە کوژراوە و، کەسێکی ناو کۆبوونەوە جەماوەریەکە گیانی لەدەستداوە و، دوو کەسیش باری تەندروستییان ناجێگیرە.
ئەو بەرپرسە باسی لەوەیش کرد کە داوای پشتیوانی زیاتر لە ئێف بی ئای نەکراوە بۆ کۆبوونەوە جەماوەریەکە، لەبەرئەوە خۆی لە وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانە دزیەوە کە باسیان لەوە دەکرد ئایا لاوازی ئەمنیی هەبووە یان نا.
هاوکات بەرپرسی پۆلیسی پێنسیلڤانیا، جۆرج بیڤێنس باسی لەوە کرد کە ئەو کەسەی هێرشەکەی ئەنجامداوە پیاو بووە.