Çiğdem Münibe Alyanak
19 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2020
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجامدا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ ترەمپ ئەنجامدا.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەردۆغان و ترەمپ تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پێشھاتەکانی ناوچەکەیان کردووە.
ھەر لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، هەردوو سەرۆک ھاوڕابوون لەسەر ئەنجامدانی ھەماھەنگی لە بەرامبەر پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ھەڕەشەی لەسەر تەندروستی گشتیی و ئابووریی دروستکردووە.