Zafer Fatih Beyaz
24 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئه‌نجامدا.
بە پێی ئەو راگەیەندراوەی كە لە فەرمانگەی پەيوەندييەكانى سەر بە سەرۆكايەتى كۆمارى توركياوە بڵاوكراوەتەوە، له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، ئه‌ردۆغان و پوتین، تاوتوێی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان توركیا-رووسیا، پێشهاته‌كانی هه‌ریه‌ك له قه‌ره‌باغ، سووریا و لیبیایان کرد.
ئەردۆغان، لە ميانەى پەيوەندييەكەدا رايگەياند لە چوارچێوەى ئەو هەنگاوانەى كە بۆ سەپاندنى سەقامگيرى و چارەسەرێكى كۆتايى بۆ ناوچەى قەرەباغ، چاوەڕێى ئەوە دەكەن ئەو ناوەندە هاوبەشەى كە لە قەرەباغ بە هاوبەشی توركيا و رووسيا دروستدەبێت بە زووترين كات بكەوێتە كار.
ئه‌ردۆغان، هەر له میانی پهیوهندییهكەدا، ئاماژەى بە هەستيارى ئازەربايجان كرد دەربارەى گەڕاندنەوەى تەواوى خاكەكانى و به‌پێویستی زانی لە کاتى جێبەجێكردندا رێگه نه‌درێت ئه‌رمینیا خۆی له بهرپرسیارێتییهكانیله رێككه‌وتنه‌كه، بدزێته‌وه.
ئەردۆغان، سەرنجى بۆ ئەوە راكێشا كە بۆ كۆتايپێهێنانى ناكۆكييەكانى سوورياش پێويستە هەروەكو قەرەباغ هەنگاوى كردارى و خێراى وا بنرێت و گوتى بۆ پاراستنى يەكێتى و يەکپارچەيى ليبيا پێويستە بەردەوامى بە هەماهەنگى كۆبوونەوە سياسى و سەربازييەكانى توركيا و رووسيا بدەن.