Sefa Mutlu
13 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2020
ئيستانبوڵ - AA
سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان پەيوەندييەكى تەلەفۆنیى لەگەڵ سەرۆكى كۆنسەى يەكێتیى ئەورووپا، چارلز ميشێل ئەنجامدا.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێك كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، بڵاوكراوه‌ته‌وه، لەمیانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، پەيوەندييەكانى نێوان توركيا-يەكێتیى ئەورووپا تاوتوێكرا، هەڵسەنگاندن بۆ پێشهاتەكانى خۆرهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست و بابەتەكانى ناوچەكە كرا.
هه‌روه‌ها لە ميانى پەيوەندييەكەدا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان جەختى لەسەر زيندووكردنهوهى پەيوەندييەكانى توركيا-يەكێتى ئەورووپا، پابەندبوونى يەكێتیهكه به جێبەجێكردنى ئەركەكانى لە چوارچێوەى لێكتێگەيشتنى ١٨ى ئادار، يەكێتیى گومرك و ده‌سته‌به‌ركردنی به‌ره‌وپێشچوون لە بابەتی گه‌شتكردن بێ ڤیزه، كردەوە.
باس لهوهشكراوه، ئەردۆغان ئاماژەى بەوەشكردووه كە سەرەڕاى هەنگاوى نيازپاكانهى توركيا، يۆنان بەردەوامە لە سەر هەنگاوەكانى بۆ ئاڵۆزتركردنى دۆخەكە لە خۆرهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست و ئاشكرایكردووه، چاوەڕوانى هەنگاوى كردارى لە يەكێتى ئەورووپا دەكەن بۆ ئەنجامدانى كۆنفڕانسى خۆرهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست، كە توركيا پێشنیازى كردبوو.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، سەركۆمارى توركيا ئاشكرایكردووه ئەرمينيا كە خاكى ئازەربايجانى داگيركردووە، لە دواى ناوچەى تۆوز كە لەسەر هێڵەكانى گازى سروشتى و نەوت و هێڵەكانى گواستنەوەدايە هێرشدەكاتە سەر شارى گەنجە و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی خستنه‌ڕووی وزەى ئەورووپا درووستدەكات و بانگەوازى له يەكێتییهكه كە هەڵوێستێكى جێگیریان لەبەرامبەر "يەكپارچەيى خاكى ئازەربايجان" هەبێت.