Sangar Hamad Azeez
20 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2018
کابول - AA
له‌په‌لامارێكی خۆكوژیدا له كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان كه رێوڕه‌سمێكی ئایینی كرده ئامانج، ٤٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەفغانستان، واحید مەجروح لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "له كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، په‌لامارێكی خۆكوژی کە هۆڵێکی ئاهەنگێرانی لە کاتی خوێندنەوەی مەولوددا کردە ئامانج، ٤٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا".
مەجروح ئەوەیشی راگەیاند، لە رووداوەکەدا ٦٠ کەسی دیکەش بریندار بوون کە برینی هەندێکیان سەختە.
تا ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارییەتی تەقینەوەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.