Ramal Mahmood
04 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2017
دادوەرێکی فیدڕاڵی شاری سیتڵی ئەمریکا بڕیاری لەوە دا کە قەدەغەکردنی پێدانی ڤیزە بە هاووڵاتییانی حەوت وڵات کە زۆربەی دانیشتوانەکەی موسڵمانن لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپەوە لە سەرانسەری وڵات بەشێوەیەکی کاتییە.
دادوەری فیدڕاڵی لە شاری ستیڵی ویلایەتی واشنتۆن جەیمس رۆبەرت بڕیاری دا بەوەی بڕیاری قەدەغەکردنی پێدانی ڤیزە بە هاووڵاتییانی حەوت وڵات کە زۆربەی دانیشتوانەکەی موسوڵمانن راگرتنێکی کاتییە.
دادوەر رۆبەرت ئاماژەی بەوە دا ٢٧ی کانوونی یەکەم لە میانی واژووکردنی بڕیارنامەکەدا ترەمپ بەشێوەی زارەکی بڕیاری قەدەغەکردنی پێدانی ڤیزەی داوە و راشیگەیاند لە ماوەیەکی کورتدا بریارەکەی بەشێوەی نووسراو بڵاو دەکاتەوە.
دادوەری فیدڕاڵی، جەیمس رۆبەرت کە لە سەردەمی سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، جۆرج دەبیلو بوش دامەزرێنراوە تیشکی خستە سەر ئەوەی دوای ناردنی بڕیارەکەی ترەمپ بۆ وەزارەتی داد، لێکۆڵینەوەی پێویستی لەبارەوە دەکەن.
رۆژێک پێشتر بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی ترەمپ لە ویلایەتی واشنتۆن پەڕاوێک کرابووەوە. سەرۆکی داواکاری گشتیی واشنتۆن، بۆب فێرگەسۆن لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی CNN ئەمریکی تیشکی خستە سەر ئەوەی کە چاوەڕێی جێبەجێکردنی بڕیاری حکوومەتی فیدڕاڵین. گوتیشی: "ئەگەر پێویست بکات ئەم بابەتە دەگەیەنینە دادگای باڵا".