Muhammet Ali Kemal
11 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2016
لە ئەمریکا سیناتۆری کۆماریی و پاڵێوراوی کشاوە لە رکابەرییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، مارکۆ روبیۆ، رایگەیاند: ''ئەگەر زۆرە لە دوور مەودادا پەیوەندییەکانمان لەگەڵ یەپەگە ببێتە هۆی هێنانەئارای دۆخێکی زۆر ناڕەحەت بەتایبەت کاتێک تورکیای هاوپەیمانمان دەبێتە جێگەی باس''.
روبیۆ کە سیناتۆری ویلایەتی فلۆریدایە، بەشداریی لە کۆبوونەوەیەک لە ژێر ناوی ''خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە قەیراندا'' کرد کە لەلایەن پەیمانگای فیکریی هیودسنەوە ساز کرابوو، تێیدا گوتارێکی پێشکەش کرد و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ''پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا'' روبیۆ رایگەیاند: ''ئەوە زۆر روونە کە لە پەیوەندییەکانماندا لەگەڵ تورکیا ئەوەی مایەی دروستبوونی ناڕەحەتییە، پەیوەندی نێوان ئێمە و یەپەگەیە کە ئەنقەرە وەک باڵێکی پەکەکە تەماشای دەکات. هەڵوێستی ئەمریکاش بەو شێوەیەیە کە لە باکووری سووریا هیچ کەسێکی دیکە بوونی نییە کە کاری لەگەڵدا بکەین، بۆیە پێویستە کار لەگەڵ یەپەگەدا بکەین''.
مارکۆ روبیۆ ئاماژەی بەوە دا لە سووریا نیگەرانیی لە یەکخستنی کانتۆنەکان لەلایەن یەپەگەوە بوونی هەیە و تورکیاش تا رادەیەکی ئێجگار زۆر سەرنجەکانی لەسەر ئەم بابەتە چڕ کردووەتەوە.
روبیۆ رایگەیاند: ''لە دوور مەودادا ئەوە روون دەبێتەوە کە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ یەپەگە زۆر ئاڵۆزە. لەبەر ئەوەی پێمان وایە لە کورت مەودا ئەوان لە باکووری سووریا بوونیان هەیە و دەتوانن ناوچەکە کۆنترۆڵ بکەن، کاریان لەگەڵدا دەکەین بەڵام ئەگەر زۆرە لە دوور مەودا پەیوەندییەکانمان لەگەڵ یەپەگە ببێتە هۆی هێنانەئارای دۆخێکی زۆر ناڕەحەت بەتایبەت کاتێک تورکیای هاوپەیمانمان دەبێتە جێگەی باس''.
ئەو سیناتۆرەی ویلایەتی فلۆریدا باسی لەوە کرد کێشەکە تا ماوەیەکی دیکە بەردەوام دەبێت و پێویستە ئەمریکا گرەنتی ئەوە بکات کە واشنتۆن نابێتە هۆی بەهێزبوونی یەپەگە.
مارکۆ روبیۆ پاڵێوراوی سەرەتایی کۆمارییەکان بوو بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمدا بەڕێوە بچێت، لەو هەڵمەتە سەرەتاییەدا کە تا دوو مانگ لەمەوبەر بەڕێوەی دەبرد، هەوڵی ئەوەی دەدا ببێتە پاڵێوراوی کۆتایی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکاندا بەڵام دوای ئەوەی لە ویلایەتەکەی خۆی کە ویلایەتی فلۆریدایە لە بەرامبەر دۆناڵد ترەمپدا تووشی شکست هات، لە رکابەرییەکان کشایەوە.