Emel Gözellik
04 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2020
واشنتۆن- AA
لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا، کاندیدی پارتی دیموکرات، جۆ بایدن سەرکەوتنی لە ویلایەتی مەین بەدەست هێنا.
ئاژانسی "American Associated Press" ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەگوێرەی ئەنجامە نافەرمییەکان لە ویلایەتی مەین، بایدن پێش ترەمپ کەوتووە.
بەپێی ئەم ئەنجامەش جۆ بایدن لەو ویلایەتە سێ نوێنەرایەتی دیکەی بەدەستهێناوە.
لە ئەمریکا ئەو کاندیدەی بتوانێت نیوە کۆ یەکی ئەو نوێنەرایەتییانە بەدەست بهێنێت واتا ٢٧٠ لە کۆی ٥٣٨، ئەوا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەباتەوە.