Emirhan Demir,Başar Bayatlı
17 کانوونی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2025
واشنتۆن ــ AA
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا "پنتاگۆن" ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر ئەوەی کە تەکنەلۆژیا و کەلوپەلی سەربازی بە ژاپۆن و لوبنان بفرۆشێت.
ئاژانسی ھاریکاریی ئەمنی بەرگریی "DSCA" سەربە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ڕەزامەنییان نیشانداوە لەسەر ئەوەی کە بە بەھای ١٠٠ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار دۆلار، پاڵپشتی تەکنەلۆژیا و کەلوپەلی دیکەی پەیوەستدار بە سیستەمی مووشەکی دەریایی "Aegis" بە ژاپون بفرۆشن.
ڕاشیگەیاندووە ئامانج لەم ھەنگاوە، بەھێزکردنی تواناکانی کەشتیگەلی دەریایی ژاپۆنە ئەوەش لە ڕێگای سیستەمی "Aegis"، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی "ھەڕەشەکانی ئێستا و داھاتوو".
ھەروەھا باسی لەوەش کردووە کە ڕەزامەندییان نیشانداوە لەسەرئەوەی کە بە بەھای ٣٤ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆلار ئۆتۆمبێلی سەربازیی جۆری" M١١٥١A١" بە لوبنان بفرۆشن.