Abdullah Shukur
18 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2018
شیکاگۆ - AA
لە ئاکامی ھێرشێکی چەکداریی لە نزیک زانکۆیەکی شاری شیکاگۆی ئەمریکا، کەسێک کوژرا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
پۆلیسی ئەمریکا رایگەیاند کە ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٤:٤٥ی ئێوارە بە کاتی ناوخۆیی لە ئەنجامی تەقەکردن لە نێو ئۆتۆمبێڵێک لە نزیک زانکۆی ئیلینۆیس ئافرەتێک کوژراوە و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون بە جۆرێک برینی یەکێکیان سەختە.
پۆلیسی ئەمریکا بێ ئەوەی ناوی ئەو ئافرەتە ئاشکرا بکات، رایگەیاند کە ئافرەتەکە لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە و بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
پۆلیس راشیگەیاند کە تاکو ئێستا ھیچ کەسێکی پەیوەندیدار بە ھێرشەکە دەستگیر نەکراوە.