Zana Natık Kerem
07 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
سەرچاوەیەک لە حکوومەتی عێراق رایگەیاند کە ئەمڕۆ چوارشەممە، گەڕێکی دیکەی گفتوگۆی ستراتیجیی عێراق-ئەمریکا ساز دەکرێت.
سەرچاوەکە بۆ میدیاکانی عێراق ئاشکرایکردووە کە گفتوگۆکە لەسەر ئاستی بریکارانی وەزارەتەکان، بەڕێوەبەرانی گشتیی و ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیی لەڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، ساز دەکرێت.
رۆژی دووشەممەی رابردوو سەرۆکی شاندی ھەرێمی کوردستان لە تیمی دانوستانکاری عێراق تایبەت بە گفتوگۆی ستراتیجیی لەگەڵ ئەمریکا، فەوزی هەریری رایگەیاندبوو کە چاوەڕان دەکرێت رۆژی چوارشەممە، گەڕێکی نوێی گفتوگۆی ستراتیجیی عێراق-ئەمریکادا، ساز بکرێت.