Muhammet Kurşun
19 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2021
تاران – AA
به‌پێی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كان بهربژێی بناژۆخوازەکان و سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، ئیبراهیم ره‌ئیسی ١٣ه‌مین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێرانی بردووه‌ته‌وه و بووه‌ته هه‌شته‌مین سه‌ركۆماری ئێران.
له كاتێكدا چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی دوێنێ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێرانه‌وه بڵاو بكرێته‌وه، به‌پێی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كان ره‌ئیسی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه.
به‌ربژێری ریفۆرمخوازه‌كان، سه‌رۆكی پێشووی بانكی ناوه‌ندیی ئێران عه‌بدولناسر هیمه‌تی، به‌ربژێرانی بناژۆخوازەکان فه‌رمانده‌ی گشتیی پێشووی سوپای پاسداران و سكرتێری گشتی ئه‌نجوومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، موحسین ره‌زایی و په‌رله‌مانتار ئه‌میر حوسێن هاشمی پیرۆزبایی‌یان له ره‌ئیسی كردووه.
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن رووحانیش به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه گه‌لی ئێران سه‌ركۆماری نوێی دیاری كردووه، رایگه‌یاند دوای ٤٥ رۆژی دیكه پۆسته‌كه‌ی راده‌ست ده‌كات.