Mazın Asad . Sarmand Hameed
22 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2016
شاری میونخی ئەڵمانیا تەقە لە دەورووبەری لە مۆڵێک کرا.
بەپێی ھەواڵی میدیاکانی ئەڵمانیا، دەنگی تەقە لە مۆڵی "Olympia-Einkaufszentrum"ی شارۆچکەی موساچی سەر بە شاری میونخ بیتسراوە و ژمارەیەکی زۆر لە ھێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە گواستراونەتەوە.
لە ھەواڵەکاندا ژمارەی کوژراو و بریندارەكان لە ئەنجامی ئەو رووداوە بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام ئاماژە بەوە دەکرێت کوژراوی لێ کەوتبێتەوە.
پۆلیسی میونخ لە روونکردنەوەیەکیدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی ئەڵمانیا، زانیاری دەربارەی ژمارەی قوربانیان نەدا و لەوبارەیەوە راگەیاند: "پێدەچێت رووداوێکی گەورە بێت".