Laith Al-jnaidi
23 کانوونی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2024
عەممان ــ AA
وەزیری دەرەوەی ئوردن، ئەیمەن سەفەدی بەسەردانێک گەیشتە دیمەشق و لە میانیدا لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی نوێی سووریا، ئەحمەد شەرع کۆبووەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئوردن لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیوویەتی: "ئەیمەن سەفەدی بە سەردانێک گەیشتووەتە دیمەشق و لەئێستادا لە کۆبوونەوەدایە لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی نوێی سووریا، ئەحمەد شەرع".
پێشتر وەزارەتە ڕایگەیاندبوو کە ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە ئەیمەن سەفەدی سەردانی دیمەشق دەکات و لە میانیدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع و ژمارەیەک لە بەرپرسانی سووریا کۆدەبێتەوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت لە میانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە بەرپرسانی وڵاتانی ھەرێمیی و ئەورووپا سەردانی دیمەشقیان کرد و لە میانیدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە.