01 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2019
واشنتۆن - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ به‌شداری له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه جێ مشتومڕه‌ی نێوان سه‌رۆكی ئەمریکا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی-دا كردووه كه مانگی ته‌مووزی رابردوو ئه‌نجامیانداوه.
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ له هه‌واڵێكدا كه پشتبه‌ستن به زانیاری به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه مایک پۆمپیۆ به‌شداربووه له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی له نێوان دۆناڵد تره‌مپ و ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی-دا ئه‌نجامدراوه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه مایک پۆمپیۆ سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاندووه خۆیشی به‌شداربووه و به ئه‌نقه‌ست شاردوویه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، مایک پۆمپیۆ دووچاری ناڕه‌حه‌تی ده‌كات.
- لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به دوورخستنه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له پۆسته‌كه‌ی
رۆژی هه‌ینی ٢٠ی ئه‌یلوولی رابردوو، رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه سه‌رۆكی ئەمریکا له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی له مانگی ته‌مووزی رابردوودا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی ئه‌نجامیداوه، داوای له‌و وڵاته كردووه لێكۆڵینه‌وه له كوڕه‌كه‌ی جۆ بایدن بكه‌ن.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و بانگه‌شانه‌دا، دۆناڵد تره‌مپ داكۆكیی له‌وه‌كرد كه په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی به‌ته‌واوی گونجاوه له‌گه‌ڵ رێساكان و رایگه‌یاند ''گرنگ نییه له‌گه‌ڵ ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی باسی چیم كردووه. ده‌بێت كه‌سێك له جۆ بایدن بكۆڵێته‌وه''.
هه‌روه‌ها میدیای ئه‌مریكا بانگه‌شه‌ی ئهوهیكردبوو کە دۆناڵد تره‌مپ مه‌رجی ئه‌وه‌ی بۆ ئۆكراینا داناوه كه ته‌نها له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له جۆ بایدن و خانه‌واده‌كه‌ی، هاوكارییان ده‌كات. دۆناڵد تره‌مپ-یش ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، به‌ر له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئۆكراینا كه بڕه‌كه‌ی ٤٠٠ ملیۆن دۆلاره، هه‌ڵپه‌ساردووه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، نانسی پیلۆسی ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، دۆناڵد تره‌مپ زیانی به ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا گه‌یاندووه و ئه‌وه‌شی خستبووه‌ڕوو كه لێپێچینەوەی فەرمییان به مه‌به‌ستی لەسەر کار لادانی دۆناڵد ترەمپ ده‌ستپێكردووه.
لای خۆیه‌وه كۆشكی سپی ده‌قی ئه‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنییه‌ی بڵاوكرده‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئەنجوومەنی نوێنەران كه له‌ژێر كۆنترۆڵی دیموكراتەكاندایه بە هۆی ئەوەی بەڵگەی پێویستی سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە پێشكه‌ش نەكردووە، وەزیری دەرەوە، مایك پۆمپیۆ-ی بانگهێشت كرد بۆ وه‌رگرتنی گوته‌كانی.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه له نامه‌یه‌كدا كه نۆی ئهیلوول ئاراسته‌ی كراوه داوا له مایک پۆمپیۆ كراوه تا ١٦ی ئهیلوول به‌ڵگه پێویسته‌كان رادەست بكات، به‌ڵام مایک پۆمپیۆ وه‌ڵامی ئه‌و داواكارییه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه.