Kasım İleri
19 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2018
واشنتۆن - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه له‌ئارادایه كه حكوومه‌تی ئه‌مریكا بڕیاری بڕینی سه‌رجه‌م هاوكارییه‌كانی بۆ باكووری رۆژئاوای سووریا ده‌ركردووه.
له‌هه‌واڵێكیدا كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی CBSی ئه‌مریكی كه به‌پشتبه‌ستن به چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌و وڵاته بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه له كۆتایی زنجیره‌یه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌مریكییه‌كاندا له چه‌ند هه‌فته‌ی كۆتاییدا، بڕیاری بڕینی سه‌رجه‌م هاوكارییه‌كان بۆ باكووری رۆژئاوای سووریا ده‌ركراوه.
له‌ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه،"ئه‌و ملیۆنان دۆلاره‌ی كه پێشتر ئه‌مریكا له‌پێناو گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه و به‌هێزكردنی دا خه‌رجی ده‌كرد، ده‌بڕدرێت. ئه‌مه پڕۆژه‌كانی بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی، به‌هێزكردنی په‌روه‌رده، پشتگیریكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی بێلایه‌ن و مێدیای بێلایه‌ن و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیش له‌خۆده‌گرێت."
هه‌روه‌ها هه‌واڵه‌كه ئه‌و بۆچوونه له‌خۆده‌گرێت كه ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌مریكای به‌ته‌واوی لێدهكشێتهوه له سووریا، باكووری رۆژئاوا ده‌بێت كه زۆرینه‌ی لەژێر کۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆندایە و به یه‌كه‌م هه‌نگاوی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌و وڵاته ناوبراوه.
هه‌واڵه‌كه بانگه‌شه‌ی كردووه ئه‌م قۆناغه به‌فه‌رمانی سه‌رۆکی ئەمریکا، دۆناڵد تره‌مپ بۆ چاوپێداخشاندنه‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان له سووریا ده‌ستپێكراوه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بۆچوونه‌ی كه خه‌رجییه‌كانی باكووری رۆژئاوای سووریا كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆیان نابێت.
هاوكات CBS باسی له‌وه‌شكردووه كه ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مریكا به وڵاتانی ئه‌ورووپاش راگه‌یه‌نراوه، به‌ڵام هه‌ندێكیان نیگه‌رانن له‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره كاریگه‌ریی ده‌بێت له كشانه‌وه‌ی وڵاتانی دیكه‌ش له‌ناوچه‌كه‌دا.
پێشتر تره‌مپ بڕیاری راگرتنی 200 ملیۆن دۆلار هاوكاریی بۆ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا راگرت و فه‌رمانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتری ده‌ركردبوو.
له‌كاتێكدا لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌وباره‌وه به‌رده‌وامن، هاوكارییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش به‌پێشڕه‌ویی ئه‌مریكا، به‌رده‌وامه له هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی بۆ هه‌سه‌ده.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه تره‌مپ له‌هه‌فته‌كانی رابردوودا هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی ئه‌و ناوچانه‌ی سووریا كه هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیان تێدایه، راگرت.