Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
26 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2017
واشنتۆن - AA
- بانگهشهی ئهوه دهكرێت سهرۆكی ئهمریكا، دۆناڵد ترهمپ به پهسهندكردنی بڕیارنامهیهك بهمهبهستی پاراستنی گهلی سووریا فهرمانی پێكهێنانی چەند ناوچهیەکی ئارام لە سووریا دهدات.
- رهشنووسهكه پێشنیاری ئهوه دهكات، تا دهرچوونی فهرمانێكی دیكه وهرگرتنی پهنابهر له سووریاوه رادهگیرێت و بۆ ماوهی 120 رۆژیش هیچ پهنابهر و كۆچبهرێك له وڵاتانی دیكهشهوه وهرناگیرێت.
بانگەشەی ئەوە دەکرێت سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک، بەمەبەستی پاراستنی گەلی سووریا فەرمانی پێکھێنانی چەند ناوچەیەکی ئارام لە سووریا دەدات.
لە رەشنووسێکی سەرۆکایەتیدا کە واژووی لەسەر نییە و لەبەشێکی مێدیاکانی ئەمریکادا دەبینرێـت، ماددەیەک لە رەشنووسەکەدا سەبارەت بە پێکھێنانی چەند ناوچەیەکی ئارام لە سووریا.
بڕیارنامەکە لەژێر ناونیشانی "پاراستنی بیانییەکان لە ھێرشی تیرۆریستان"دا نووسراوە و لە مادەی شەشەمیدا پێشنیاری پێکھێنانی چەند ناوچەیەکی ئارام دەکات بۆ پاراستنی گەلی سووریا.
بەپێی رەشنووسەکە تێبینی دەکرێت لەماوەی سێ مانگدا وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەشنووسی پلانێک بۆ پێکھێنانی چەند ناوچەیەکی ئارام لە سووریا و وڵاتانی دراوسێی ئەو وڵاتە ئامادەبکەن.
بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە روونکردنەوەیەکیدا لەوبارەوە بۆ پەیامنێری ئانادۆڵو رایگەیاندووە، رەشنووسەکە پشتڕاست ناکەنەوە و ھێشتا ھیچ بڕیارێکیان لەوبارەوە پێنەگەیشتووە.
ھەفتەی رابوردوو ترەمپ لە رۆژنامەی The Timesی بریتانی و بیڵدی ئەڵمانیدا ھەڵسەنگاندنێکی سەبارەت بە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست کرد و گوتی: "لە سووریا ناوچەی ئارام دروستناکرێت. ئەگەر ئەو کارەکان بکرابایە، قەیرانی پەنابەران زۆر ئاسانتر دەبوو"
لەو رەشنووسەی بڵاوکراوەتەوە، بابەتێکی سەبارەت بە وەرگرتنی پەنابەر و کۆچبەرانیش تێدایە و لەسەر ئەو پرسە باس لە ریفۆرمی نوێ دەکات.
- تا دەرکردنی فەرمانێکی دیکە، وەرگرتنی پەنابەری سووری رادەگیرێت
رەشنووسەکە ھەروەھا پێشنیاری ئەوە دەکات، تا دەرچوونی فەرمانێکی دیکە، وەرگرتنی پەنابەر لە سووریاوە رادەگیرێت و بۆ ماوەی ١٢٠ رۆژیش ھیچ پەنابەر و کۆچبەرێک لە وڵاتانی دیکەشەوە وەرناگیرێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، دوای کۆتاییھاتنی ئەو ماوەیەش، تەنھا لەو وڵاتانەوە پەنابەر وەردەگیرێت، کە لەلایەن وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ، وەزارەتی دەرەوە و دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانییەوە پەسەند دەکرێت.
لە رەشنووسەکەدا ئاستی باڵای پەسەندکردنی ژمارەی پەنابەران ساڵانە کە لە سەردەمی سەرۆکایەتی باراک ئۆبامادا ١١٠ بوو، دابەزیوە بۆ ٥٠ ھەزار.
لە ئەگەری پەسەندکردنی رەشنووسەکەدا، لە چوارچێوەی ئەو بریارنامەیەدا لە ماوەی ٣٠ رۆژدا، ئەوانەی لە عێراق، لیبیا، سووریا، ئێران، سودان، سۆماڵ و یەمەنەوە روو دەکەنە ئەمریکا، بە ھەر ڤیزە و بەڵگەیەک بێت رێگە نادرێت بچنە ئەو وڵاتەوە.
ئەو وڵاتانەی کە ناویان لەو لیستانەدا ھەیە کە نیگەرانی تایبەت ھەیە لەبارەیانەوە سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ و ئازادییەکان، بۆ ماوەی ٦٠ رۆژ کاروباری ڤیزەیان ھەڵدەپەسێردرێت. دوای ئەو ماوەیەش ھاووڵاتیانی ئەو وڵاتانەی کە ئەرکی سەرشانیان جێبەجێ ناکەن لەبارەی دەستەبەرکردنی زانیاری خوازراو لەلایەن وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ و دەرەوە و ھەواڵگری نەتەوەییەوە، ئەوا ناتوانن بچنە ئەمریکاوە.
بەپێی رەشنووسی بڕیارنامەکە، سیستەمێکی چاودێری دادەنرێت بۆ ھەموو ھاتن و چوونی ئەو ھاووڵاتیە بیانیانەی سەردانی ئەمریکا دەکەن. بە ھەمان شێوە بەرنامەی ھەڵگرتنی ڤیزە کە بەرامبەر ٣٨ وڵات پەیڕەو دەکرێت بۆ ھەتا ھەتایی ھەلدەپەسێردرێت و، لێکۆڵینەوە دەکرێت لەبارەی ئەوەی کە ئایا رێککەوتننامە بەرامبەرییەکان وەک خۆی جێبەجێکراوە یاخود نا.