Hakan Çopur,Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed
19 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، جۆزێف دونفۆرد رایگه‌یاند، ئه‌و بانگه‌شانه راست نین كه باس له‌وه ده‌كه‌ن سوپای ئه‌مریكا ئاماده‌كاری كردووه بۆ هێشتنه‌وه‌ی هه‌زار سه‌رباز له سووریا.
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له بڵاوبوونه‌وه‌ی، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ (WSJ)ی به‌درۆخسته‌وه كه ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی بڵاوكردبووه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌و وڵاته جۆزێف دونفۆرد رایگه‌یاند "به‌دڵنیایییه‌وه بانگه‌شه‌ی ئاماده‌كاری سوپای ئه‌مریكا بۆ هێشتنه‌وه‌ی نزیكه‌ی هه‌زار سه‌رباز له سووریا كه له لایه‌ن رۆژنامه‌یه‌كی دیاری ئه‌مریكییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه راست نییه. هیچ گۆڕانكاریه‌ك له‌و پلانانه‌دا رووینه‌داوه كه مانگی شوبات راگه‌یه‌ندران و به‌رده‌وامین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی سه‌رۆك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئاستێكی دیاریكراو".
هاوكات جۆزێف دونفۆرد سه‌باره‌ت به بانگه‌شه‌ی رۆژنامه‌ی (WSJ) له‌باره‌ی توركیا رایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیادا به‌رده‌وامین له پلاندانانی سه‌ربازیی ورد له‌باره‌ی نیگه‌رانییه‌كانی لایه‌نی توركی سه‌باره‌ت به سنووری توركیا-سووریا. ئه‌و پلانانه‌ی تا ئه‌مڕۆ دانراون به‌سوود بوون".
ناوبراو هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش كه پشتیوانی پێشكه‌ش به قۆناغی له‌مه‌ودوای سووریا ده‌كات، له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر پلانه‌كانی.