Ihvan Radoykov
29 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2022
سۆفیا – AA
سەرۆکوەزیرانى بولگاریا، کیریلى پێتکۆڤ کە دوێنێ دەستى لەکارکێشایەوە رایگەیاند ٧٠ دیپلۆماتکارى رووسى کە لە سۆفیاى پایتەخت ئەرکیان بەجێ دەگەیاند وەکو "کەسى نەخوازراو" راگەیاندووە و دیپۆرتیان دەکەنەوە.
پێتکۆڤ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەوانان گوتى: "رۆژى یەکشەممە چاوەڕوانین فڕۆکەیەکى ٧٠ نەفەریى رووسى گەشت بۆ مۆسکۆ بکات".
کیریلى پێتکۆڤ ئاماژەى بەوە کرد کە ٧٠ دیپلۆماتکار کە هەریەکیان بۆ بەرژەوەندیى بیانى کاریان دەکرد بۆ وڵاتەکانیان دەنێرینەوە و گوتى: "لە کاتێکدا بەشێکى گەورەى ئەم کەسانە بۆ ئاژانسى دیکەى کۆکردنەوەى زانیاریى کاریان دەکرد، پارێزبەندییە دیپلۆماتییەکانیان تەنها ’وەکو پەردەیەک’ بەکارهێناوە. هەڵوێستێکى روون لە بەرامبەر ئەو حکوومەتە بیانییانە دەگرینەبەر کە دەیانەوێت دەست لە کاروبارى ناوخۆییمان وەربدەن. هەڵوێستەکەمان لە دژى گەلى رووسیا نییە".
- هەبوونى گرژیى لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان
لە سەرەتاى ئەو جەنگەى کە رووسیا بۆسەر ئۆکراینا دەستى پێکردووە و تاکو ئێستا پەیوەندییەکانى نێوان بولگاریا- رووسیا گەیشتووەتە بنبەست.