Adem Şalvarcıoğlu
18 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2018
ئۆساكا - AA
به هۆی روودانی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له ژاپۆن كه گوڕه‌كه‌ی 6.1 پله بوو لەسەر پێوه‌ری رێخته‌ر، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
كه‌شناسی ژاپۆن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بوومه‌له‌رزه‌كه له نزیك شاری ئۆساكا روویداوه و گوڕه‌كه‌ی 6.1 پله بووه به‌پێوه‌ری ریخته‌ر.
ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه بوومه‌له‌رزه‌كه له باكووری شاره‌كه و له قوڵایی 13 كیلۆمەتر روویداوه.
به‌پێی ئاماری سه‌ره‌تایی ئاژانسی ئافاتی نیشتمانی ژاپۆن، به هۆی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و نزیكه‌ی 100 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.