Dilara Karataş
27 کانوونی دووەم 2026•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2026
ئەنقەرە - AA
لە ئیندۆنێزیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،٧ پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویدا.
ناوەندی لێکۆڵینەوە جیۆلۆجییەکانی ئەمریکا (USGS) بڵاوی کردەوە، چەقی بوومەلەرزەکە ١٩ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای ناوچەی پۆنۆرۆگۆ بووە.
لەو بوومەلەرزەیەدا کە بە گوڕی ٥،٧ پلە بە پێوەری ڕێختەر و، لە قووڵایی نزیکەی ١٢٧ کیلۆمەتر ڕووی دا، هیچ زیانێکی گیانی یان ماددی تۆمار نەکراوە.
دوای بوومەلەرزەکە، هۆشداریی ڕوودانی تسۆنامی ڕانەگەیاندرا.