Ahmet Furkan Mercan,Başar Bayatlı
19 حوزەیران 2025•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2025
ئەنقەرە ــ AA
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦،١ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە کەناراوەکانی پارێزگای ھۆکایدۆ باکووری ژاپۆن، ڕوویدا.
ئاژانسی کەشناسی ژاپۆن (JMA) بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٨:٠٨ بە کاتی ناوخۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦،١ پلە بەپێوەری ڕێختەر، کەناراوەکانی پارێزگای ھۆکایدۆ باکووری وڵاتی ھەژاندووە.
ڕاشیگەیاندووە کە چەقی بوومەلەرزەکە، نیمچە دوورۆگەی نیمۆرۆ باشووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ھۆکایدۆ بووە.
ھاوکات دەستەی ڕادیۆ و کەناڵی ژاپۆن (NHK) بڵاوی کردەوە، ھێشتا نازانرێت کە ئایا بوومەلەرزەکە زیانی گیانیی و ماددیی لێکەوتووەتەوە یان نا.