Ömer Faruk Yıldız
07 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2021
کوالا لومپور- AA
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٦،٣ پلە ویلایەتی داڤاوۆ دێل سور سەربە دوورگەی مینداناۆ باشووری فلیپین-ی هەژاند.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ئاژانسی گڕکان و بوومەلەرزەزانی فلیپین، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ١٢:٢٢ بەکاتی ناوخۆ لە قوڵایی ١٥ کیلۆمەتر روویداوە.
بوومەلەرزەکە لە شارەکانی بانسالان، کیداپوان و دیگۆس هەستیپێکراوە.
دوای بوومەلەرزەکەش هیچ هۆشدارییەک لە روودانی شەپۆڵەکانی تسۆنامی نەدراوە، هەروەها بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.