Sinan Doğan
13 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2022
بۆگۆتا - AA
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٦،٥ پلە لەسەر پێوەری رێختەر، دوورگەی قیامەت (Isla de Pascua) باشووری رۆژهەڵاتی چیلی هەژاند.
دەزگای بوومەلەرزەناسیی نیشتمانیی چیلی رایگەیاند کە چەقی بوومەلەرزەکە، ٦٩٩ کیلۆمەتر باکووری خۆرئاوای دوورگەکە بووە.
بەپێی ئامارە بەراییەکان، بوومەلەرزەکە کە لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر روویداوە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.
لە دوای بوومەلەرزەکەی دوورگەی قیامەت (Isla de Pascua) کە دەکەوێتە زەریای مەنگ و سێ هەزار و ٧٠٠ کیلۆمەتر لە سنووری وشکانی چیلی-یەوە دوورە، هۆشداری نەدرا لە روودانی تسۆنامی.
لەلایەکی دیکەوە دوای ئەو بوومەلەرزەیەی کە دوورگەکەی هەژاند، بوومەلەرزەیەکی دیکە بەگوڕی ٥،٢ پلە ناوچەکەی هەژاندەوە.