Rewa Mahmood Hasan
08 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2019
كاراكاس- AA
رۆژی رابردوو به‌هۆی بڕانی ته‌زووی كاره‌باوه ته‌واوی ڤێنیزوێلا بێ كاره‌با بوون.
به‌پێی هه‌واڵێكی میدیای ڤێنیزوێلی رۆژی رابردوو سه‌عات ٤:٠٠ی ئێوارە به‌شێكی زۆری ڤێنیزوێلا بێ كاره‌با بوون، ئه‌مه‌ش به‌هۆی دروست بوونی كێشه‌یه‌ك له ناوه‌ندی به‌رهه‌مێنانی كاره‌بایی هایدرۆئهلهكتریكی سیمۆن بۆلیڤار، كه تا ئێستا هۆكاره‌كه‌ی نازانرێت.
كۆمپانیای كاره‌بای نیشتیمانی ڤێنیزوێلا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هه‌وڵێكی تێكده‌رانه له ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای سیمۆن بۆلیڤاردا روویداوه و كار كردن تێیدا به‌رده‌وامه و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ئه‌مه هه‌وڵێك هاوشێوه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ی دژ به حكوومه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌هۆی نه‌مانی كاره‌باوه میترۆكانی كاراكاسی پایته‌خت له‌كار كه‌وتن.