Şerife Çetin
15 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2018
بڕۆکسل - AA
دادگای دادی ئەورووپا فەرمانیدا بەوەی کە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی یەکێتیی ئەورووپادا، بمێنێتەوە.
دادگای پلە نزمتر لە دادگای دادی ئەورووپا کە ناوەندەکەی لە لوکسەمبورگە، بڕیاری سەبارەت بەو سکاڵایە دا کە رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لە دژی کۆنسەی یەکێتیی ئەورووپا تۆماریکردبوو.
دەستەی دادگا بڕیاریدا کە هەڵە لە شێوازی هێشتنەوەی پەکەکە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٧دا لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکاندا هەبووە، بەڵام بەپێی بڕیارە نوێیەکان پێویستە پەکەکە لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی کۆنسەی یەکێتیی ئەورووپادا بمێنێتەوە.