Orhan Onur Gemici
13 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
بڕیاری پەرلەمانی تورکیا بۆ درێژکردنەوەی ئەرکدارکردنی سەربازانی تورکیا لە ئازەربایجان لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاو کرایەوە.
لە بڕیارەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە وەک ئەوەی لە "راگەیەندراوی سێقۆڵی"دا ھاتووە کە لە دوای سەرکەوتنی ئازەربایجان لە رزگارکردنی ناوچە داگیرکراوەکانی بەدەستی ھێنا لە نێوان ئازەربایجان، ئەرمینیا و رووسیا لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ واژووی لەسەر کرا بەردەوامی بە چالاکییەکانی سەربازانی تورکیا دەدرێت بۆ پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکە.
لە بڕیارەکەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی کە تورکیا لە سەر بنەمای رەچاوکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئازەربایجان و داکۆکیکردن لە مافەکانی ھەر لە سەرەتاوە پشتیوانێکی بەھێزی ئازەربایجان بووە. ئاماژە بەوەیش دراوە بۆ پاراستن و بەھێزکردنی سەقامگیری لە ناوچەکە و ئاوەدانکردنەوە و بوژانەوەی ژێرخانی ئابووری، تورکیا دەستپێشخەری گرنگ پێشکەش دەکات.