Fecri Barlık
03 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2020
بینگۆل-AA
پارێزگای بینگۆل دەستبەسەرداگرتنی دوو حەشارگەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەی راگەیاند.
پارێزگای بینگۆل لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە چوارچێوەی چالاکییە هەواڵگرییەکانی فەرماندەیی جەندرمەی بینگۆل لە دووی ئەیلوولدا، ئۆپەراسیۆنێک لە سنووری قەزای ئاداکلی ئەنجامدراوە و لە چەند ناوچەیەکی چەپەکدا، دوو حەشارگە دۆزراونەتەوە.
باس لەوەیش کراوە کە لە حەشارگەکاندا، ١٣ بتڵەغازی گەورە و حەوت بتڵەغازی بچووک و کۆمەڵێک پێداویستی ژیان دەستیان بەسەردا گیراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوەیش کراوەتەوە کە لە پێناو ئارامی و ئاسایشی هاووڵاتییاندا، ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوامیان دەبێت.