Gamze Türkoğlu Oğuz
27 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2020
ئەنقەرە - AA
کۆریای باشوور لەبارەی دەنگۆییەکانی مردنی سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ-ئون رایگەیاند کە ناوبراو "لە ژیاندا ماوە و تەندروستی باشە".
راوێژکاری باڵای سەرۆکی کۆریای باشوور بۆ سیاسەتی دەرەوە، موون چونگ-ئین لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی سی ئێن ئێن رایگەیاند "ھەڵوێستی حکوومەتەکەمان جێگیرە. کیم جۆنگ-ئون لە ژیاندا ماوە و باشە. لەوەتەی ١٣ی نیسانەوە لە ناوچەی وۆنسان دەمێنێتەوە. تاکو ئێستا ھیچ جوڵەیەکی گوماناوی نەبینراوە".
لەماوەی چەند ھەفتەیەکی رابردوودا دەنگۆی تێکچوونی باری تەندروستی یان مردنی سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ-ئون بڵاوبووەوە.
تیمێکی پزیشکی چینی بەمەبەستی پێدانی راوێژکاری لەسەر رەوشی تەندروستی کیم، سەردانی کۆرریای باکووریان کردبوو، ھاوکات چەند ھەواڵێک بڵاوکرابووەوە لەبارەی ئەوەی کیم نەشتەرگەری دڵی بۆکراوە و تەندروستی بەرەو باشی دەچێ.
لەلای خۆیەوە کەناڵی ئاسمانی ھۆنگ کۆنگ مردنی کیم-ی راگەیاندبوو، بەڵام تا ئێستا ھیچ بەرپرسێک ئەم ھەواڵەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.