Haydar Karaalp
05 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2021
بەغدا-AA
رابەری کاسۆلیکەکانی جیھان، پاپا فرەنسیس، لە میانی سەردانەکەیدا بۆ بەغدای پایتەختی عێراق، سەردانی کڵێسای سەیدە نهجاتى کرد.
پاپا فرەنسیس، لە میانی سەردانەکەی بۆ کڵێسای سەیدە نهجات کە لە ساڵی ٢٠١٠دا بهرهوڕووی ھێرشێکی تیرۆریستی ببووەوە، بانگەوازی ھەماھەنگی لە عێراقییەکان کرد.
ئاماژەی بەوەكرد کە پێویستە یەکریزی بپارێزرێت و رایگهیاند: "دژوارییەکان بووهتە بەشێک لە ژیانی رۆژانەی عێراقییەکان. بەھۆی ئەم دژوارییانەوە عێراقییەکان ناچارکراون وڵاتەکەیان جێبھێڵن".
لە ساڵی ٢٠١٠دا ھێرشێکی تیرۆریستی کڵێسای سەیدە نەجات-ی كرده ئامانج و بووە ھۆی گیان لەدەستدانی دەیان کریستیان.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی رابەری کاسۆلیکەکانی جیھان، پاپا فرەنسیس بە سەردانێکی فەرمی کە بڕیارە سێ رۆژ بخایەنێت، گەیشتە عێراق.