Hemın Othman Mohammed
07 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2016
له كۆی سێ هه‌زار و 488 رووداودا كه له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا روویانداوه، 521 كۆچبه‌ر له رێگای گه‌ڕان به‌دوای ئومێددا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ملیۆنەها هاووڵاتی سووری كه به‌هۆی پشێویه‌كانی ناوخۆی وڵاته‌كه‌یانه‌وه ئاواره‌ی وڵاتانی دیكه به تایبه‌تی توركیا بوون، هه‌وڵی مانه‌وه له ژیان ده‌ده‌ن. هه‌ندێكیان به ئومێدی ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی نوێ گیانیان ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه و رێگای وڵاتانی ئه‌ورووپا ده‌گرنه‌به‌ر.
كۆچبه‌رانی نایاسایی كه له زۆر وڵاتی وه‌ك عێراق و سووریا كه شه‌ڕی ناوخۆیان تێدایه هه‌ڵدێن و ده‌یانه‌وێت بڕۆنه ئه‌ورووپا، له سنووره ئاویه‌كانی توركیاوه ده‌ست به گرتنەبەری رێگای ئومێدیان ده‌كه‌ن كه چه‌ندین رووداوی تراژیدیای لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ئافات و بارودۆخی له‌ناكاوی سه‌ربه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیاوه ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، سه‌ره‌ڕای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه ئه‌منیه‌كان، به‌ڵام له كۆی سێ هه‌زار و 488 رووداودا كه له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا روویانداوه، 521 كۆچبه‌ر له رێگای گه‌ڕان به‌دوای ئومێددا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له ساڵی 2014دا 574 رووداو روویانداوه و 14 هه‌زار و 961 كۆچبه‌ر رزگار كراون، هاوكات 69 كۆچبه‌ریش گیانیان له‌ده‌ستداوه. له رووداوه‌كانی ساڵی رابردوودا كه دوو هه‌زار و 430 رووداو بووه، 91 هه‌زار و 611 هه‌زار كۆچبه‌ر رزگار كراون، ئه‌وانه‌ش 68 هه‌زار و 701 كه‌سیان سووری بوون و 22 هه‌زار و 910 كه‌سه‌كه‌ی تر و هاووڵاتی وڵاتانی دیكه بوون، له‌و رووداوانه‌شدا 279 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. له چوار مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 484 رووداو روویانداوه و تیایاندا 22 هه‌زار و 428 كۆچبه‌ر رزگار كراون، هاوكات 173 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ئاماره‌كان، له مانگی شوباتی 2016ه‌وه، تێكڕا 157 هه‌زار كۆچبه‌ر په‌نایان بردۆته به‌ر وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا، ئه‌وانه‌ش 145 هه‌زاریان له یۆنانه‌وه، 12 هه‌زاری دیكه‌شیان له ئیتاڵیاوه روویان له ئه‌ورووپا كردووه.
- دوو له‌سه‌ر سێی ژماره‌ی دانیشتوانی سووریا، له توركیادان.
توركیا كه میوانداری زۆرترین په‌نابه‌ری كردووه، سێ هێنده‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپا هاووڵاتی سووری تیایدا ده‌ژین.
له ناوه‌نده‌كانی په‌نابه‌راندا له توركیا، 75 هه‌زار هاووڵاتی سووری بوونه‌ته خاوه‌نی پیشه‌ی خۆیان له بواره‌كانی دروومان، چنین، شهرتاشی، دروستكردنی فه‌ڕش و فێربوونی زمانی بیانی.