Büşra Selvi Öğütcen
19 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2020
ئەنقەرە- AA
بەپێی ماڵپەڕی "Worldometer" ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی کۆرۆنا بوون و چاکبوونەتەوە لەو نەخۆشییە گەیشتووەتە، ١٥ ملیۆن و ٥١ هەزار و ٩٤٥ کەس.
ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی کۆرۆنای لێ چاکبووەتەوە بەم شێوەیەیە:
لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئهمریكا سێ ملیۆن و ١١ هەزار و ٩٨ کەس، بەڕازیل دوو ملیۆن و ٥٥٤ هەزار و ١٧٩ کەس، هیندستان دوو ملیۆن و ٣٨ هەزار و ٥٨٥ کەس، رووسیا ٧٤٢ هەزار و ٦٢٨ کەس، کۆماری باشووری ئەفریقا ٤٨٥ هەزار و ٤٦٨ کەس، پێرو ٣٧٤ هەزار و ١٩ کەس، مەکسیک ٣٦٣ هەزار و ٣٠٧ کەس، چیلی ٣٦٢ هەزار و ٤٤٠ کەس، ئێران ٣٠٠ هەزار و ٨٨١ کەس، سعودییە ٢٧٢ هەزار و ٩٩١ کەس، پاکستان ٢٧٢ هەزار و ١٢٨ کەس و لە کۆلۆمبیا ٣١٢ هەزار و ٣٢٣ کەس چاکبوونەتەوە.
ژمارەی ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە لە تورکیا چاکبوونەتەوە، گەیشتووەتە ٢٣٢ هەزار ٩١٣ کەس.
ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) سەرەتا لە چین دەرکەوت و بە ماوەیەکی کەم لە زیاتر لە ٢٠٠ وڵات بڵاوبۆوە و بووە پەتایەکی جیهانی.
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتە، ٢٢ ملیۆن و ٣٠٩ هەزار و ٤٤١ کەس و ٧٨٤ هەزار ٣٧٧ کەس بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە.