Fahrettin İbrahim
08 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
دووهەمین کۆنفڕانسی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزم بە بەشداری سەرۆکانی پەرلەمانی شەش وڵاتی تورکیا، ئەفغانستان، ئێران، پاکستان، چین و رووسیا، لە تارانی پایتەختی ئێران دەستی پێکرد.
کۆنفڕانسەکە بەیانی ئەمڕۆ بە بەشداری سەرکۆماری ئێران حەسەن روحانی، لە ژێر ناونیشانی "گرفتەکانی تیرۆریزم و پەیوەندییەکانی ناوچەیی لە هۆتێل ئازادی شاری تاران دەستی پێکرد.
یەکەم پانێلی گفتوگۆکان لە لایەن سەرۆکی پەرلەمانی پاکستان، ئەسەد قەیسەرەوە سەرپەرشتی کرا و بڕیارە پانێلی داهاتوو لە لایەن سەرۆکی پەرلەمانی ئێران عەلی لاریجانی بەڕێوە ببردرێت.
لە کۆنفڕانسەکەدا سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بینالی یڵدرم گوتەیەک پێشکەش بە بەشداربووان دەکات.
دەگوترێ، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، ئەزموونەکانی رابردوو، رێکارەکانی ئێستا و دیاریکردنی رێکاری نوێ و کاریگەر، پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و بەهێزکردن هاوکارییەکانی ناوچەیی و دابین کردنی ئاشتی و ئاسایش و گەشەپێدانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا، تەوەرە گرنگەکانی جێی باس و گفتوگۆی سەرۆکانی پەرلەمانی ئەو شەش وڵاتە دەبن کە لە کۆنفڕانسەکەدا بەشدار بوون.