Kosar OSMAN
17 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2016
دوای هەڵبژاردنی 19ەمین خولی سەرۆکایەتیی تایوان تسای لنگوین وەک سەرۆکی نوێی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا.
تسای کە یەکەمین سەرۆکی ئافرەتی ئەو وڵاتەیە، دوای ئاهەنگ و خۆشییەکانی سەرکەوتن بەمشێوەیە بۆ راگەیاندنەکان دوا :"لەمەودوا پەیوەندییەکانی تایوان بەو شێوەیەی کە پێویستە بەهێزتر دەکەم و ئاشتەوایی لەگەڵ هەموو لایەک دەپارێزم"
ناوبراو لەبەردەم بارەگای پارتەکەیەوە ئەم وتانەی پێشکەشکرد و جەماوەرەکەیشی بەوپەڕی جۆشوخڕۆشییەوە ئاهەنگیان دەگێرا و بە چەپڵە پێشوازییان لە وتەکان دەکرد.
تسای بە رێژەی سەدا 60ی دەنگەکان ئەم پۆستەی بەدەستهێنا. ئەوە لەکاتێکدایە کە پارتی کۆومین تانگ بەهۆی نزیککەوتنەوەی لە حکومەتی چین تووشی رەخنەی زۆر بۆوە و ئەوە بووە هۆکارێکی بۆ سەرکەوتنی ناوبراو لە هەڵبژاردنەکەدا.
کاندیدی رکابەر دوای ئاشکرابوونی ئەنجامەکان دۆڕانی پەسند کرد و پیرۆزبایی لە تسای کرد.
جێی باسە 18 ملیۆن و 600 هەزار دەنگدەر بەشدارییان لە دەنگدانە کرد.
بەپێی یاسا تسای مانگی ئایاری ئەمساڵ بە شێوەیەکی فەڕمی پۆستی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی وەردەگرێت.