Kasım İleri,Ramal Abdullah Mahmood
13 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سوپاسی سه‌رۆكی كۆریای باکوور، كیم جۆنگ-ئونی كرد به هۆی ئه‌وه‌ی به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ناوبراو گۆڕه‌پانی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی چۆڵ كردووه.
له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر تره‌مپ نووسیویەتی "كۆریای باكوور به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی ١٢ی حوزه‌یران رایگه‌یاندووە كه گۆڕه‌پانی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی چۆڵكردووه. سوپاسیان ده‌كه‌م هه‌نگاوێكی ژیرانه‌یه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ هەفتەی رابردوو سه‌ردانی پیۆنگیانگی پایته‌ختی كۆریای باكووری كرد و توانی سێ ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ئه‌مریكی ئازاد بكات.
مایک پۆمیپۆ رایگه‌یاند كه بڕیاردراوه تره‌مپ و كیم، ١٢ی حوزه‌یرانی داهاتوو له سینگاپور كۆببنه‌وه.