Muhammed Bilal Kenasari,Mohammed Baqi Hussein
03 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2019
واشنتۆن - AA
سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، پێویستە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ بەرپرسیارێتیی زیاتر وەربگرن و دووپاتیکردەوە کە دوای ئەو فشارەی كە لە وڵاتانی ئەندامی كردووە، دەیان ملیار دۆلار بۆ ناتۆ دەستەبەركراوە.
دوای كۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ و سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ لە كۆشكی سپی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان ئەنجامدا.
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، لەوكاتەوەی هاتووەتە دەسەڵات، مەودایەكی زۆری بڕیوە لەبارەی پەیوەندییەكانەوە لەگەڵ ناتۆ.
سەرۆکی ئەمریکا روونكردنەوەكانی پێشووی لەبارەی ناتۆوە دووپاتكردەوە و جەختیكردەوە، پێویستە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ بەرپرسیارێتیی زیاتر وەربگرن و رایگەیاند، دوای ئەو فشارەی كە لە وڵاتانی ئەندامی كردووە، دەیان ملیار دۆلار بۆ ناتۆ دەستەبەركراوە.
دۆناڵد ترەمپ گوتی: "لەوەتەی هاتوومەتە دەسەڵات، ژمارەكان زۆر بەخێرایی زیاد دەكەن. 140 ملیار دۆلارمان بۆ ناتۆ كۆكردووەتەوە و تا ساڵی 2020 دەمانەوێت 100 ملیاری دیكە كۆبكەینەوە."
سەرۆکی ئەمریکا لەنێو ئەندامانی ناتۆدا بەتایبەتی ئاماژەی بە ئەڵمانیا كرد و بانگەشەی ئەوەی كرد، ئەنگێلا مێركڵ بەرپرسیارێتیی پێویستی وەرنەگرتووە.
لەبەرامبەردا سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ سوپاسی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ-ی كرد بۆ ئەو بەرپرسیارێتییە بەهێزەی نیشانیداوە.