Mohammad Farid Mahmoud Abdullah,Çağrı Koşak
16 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2021
قودس – AA
به‌هۆی ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك له كه‌رتی غه‌ززه‌وه بۆ چه‌ندین خاڵ له ئیسرائیل گه‌شته ئاسمانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ئیسرائیل هه‌ڵپه‌سێردران.
رۆژنامه‌ی Calcalistی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه كه هێڵه ئاسمانییه‌كان گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان بۆ ئیسرائیل هه‌ڵپه‌ساردوون و ته‌نها هێڵی ئاسمانیی ئیسرائیل گه‌شته ئاسمانییه‌كان له ناوخۆی وڵات‌دا ئه‌نجام ده‌دات.
له هه‌واڵه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سەر فڕۆكه‌خانه‌ی رامۆن وه‌ك جێگره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ن گوریۆن به‌كار ده‌هێندرێت و به‌ڕووی گه‌شته ئاسمانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا كراوه ده‌بێت، به‌ڵام كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانی نایانه‌وێت تا ١٨ی ئایار گه‌شتی ئاسمانی ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئیسرائیل.