Tuğçenur Yılmaz
06 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
توركیا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستیانه‌ی كرد كه له كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان روویاندا.
وەزاره‌تی دره‌وه‌ی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد به نیگه‌رانیه‌وه هه‌واڵی ئه‌وه‌مان بیست كه له ئه‌نجامی چه‌ند هێرشێكی تیرۆریستیی یه‌ك له‌دوای یه‌كدا له هۆڵێكی وه‌رزشی له كابول ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و برینداربوون كه كارمه‌ندانی ئاسایش و رۆژنامه‌نووسیشیان له‌نێودابووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستیه ناپاكه ده‌كه‌ین، داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه گیانیان له‌ده‌ستدا، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی حكوومه‌تی دۆستی ئه‌فغانستان و گه‌لی برای ئه‌فغانستان ده‌كه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین".