Dildar Baykan Atalay,Rahel Ali
08 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2023
ئەنقەرە – AA
تورکیا بەتوندترین شێوە سەرکۆنەی زیادبوونی پەلامارەکان و پەنابردنە بەر توندوتیژی لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیل و جوولەکە نیشتەجێکراوەکانی کرد بۆسەر کەناری رۆژئاوا.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە "بەتوندترین شێوە سەرکۆنەی زیادبوونی پەلامارەکان و پەنابردنە بەر توندوتیژی لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیل و جوولەکە نیشتەجێکراوەکان دەکات بۆسەر کەناری رۆژئاوا".
لە راگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە پەلاماردانی کەمپی پەنابەرانی جەنین لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیل و ئەنجامدانی کاری توندوتیژی لەلایەن جوولەکە نیشتەجێکراوەکان لە شاری حوارە لە کەناری رۆژئاوا کە گیانلەدەستدانی شەش فەڵەستینی لێکەوتەوە، قبوڵکراو نییە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە زیادبوونی پەلامار و توندوتیژییەکان دەبنە هۆی زیاتر تەشەنەسەندنی گرژییەکان و زیان بە هەوڵە نێودەوڵەتییەکانیش دەگەیەنێت کە دەدرێن بۆ ئەوەی لەگەڵ نزیکبوونەوە لە مانگی پیرۆزی رەمەزان گرژییەکان هێور بکرێنەوە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا، جەخت لەسەر بەردەوامی هەوڵەکان کراوەتەوە بۆ کۆتایی هێنان بە پەلامارەکان و پەنانەبردنە بەر توندوتیژی، داوا لە ئیسرائیلیش کراوە ژیرانە و بەرپرسیارانە هەڵسوکەوت بکات.