Yusuf Aydın Deniz,Ramal Abdullah Mahmood
15 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2018
AA غه‌ززه -
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە له ئاكامی ته‌قه‌كردنی سه‌ربازانی ئیسرائیل له‌و فهڵهستینانهی له ناوچه هاوسنووره‌كانی ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌رده‌بڕی دژی گواستنه‌وه‌ی باڵێوزخانه‌ی ئه‌مریكا له ته‌ل ئه‌بیبه‌وه بۆ قودس كه شه‌هیدبوون، بۆ ٥٩ كه‌س به‌رزبۆوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند له ئاكامی هێرشكردنه سه‌ر خۆپیشانده‌ران له رۆژهه‌ڵاتی غه‌ززه ژماره‌ی شه‌هیدان بۆ ٥٩ كه‌س به‌رزبۆوه و دوو هه‌زارو ٧٧٠ی دیكه‌یش برینداربوون.
فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له ناوچه هاوسنووره‌كانی ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه خیوه‌تیان هه‌ڵكردوون و به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژی گواستنه‌وه‌ی باڵێوزخانه‌ی ئه‌مریكا له ته‌ل ئه‌بیبه‌وه بۆ قودس و ٧٠ه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی نهكبه (كاره‌ساتی گه‌وره) دامه‌زراندنی ئیسرائیل له ژێر ناوی "رێپێوانی ملیۆنی" خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.