Enes Canlı
18 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
هێزه ئاسمانییەکانی سوپای لیبیا، سێیه‌مین سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی میلیشیاكانی سه‌ربه خه‌لیفه حه‌فته‌ر-یان تێك‌شكاند كه له جۆری پانتسیر-ی دروستكراوی رووسیایه و له‌لایه‌ن ئیمارات-ه‌وه بۆی دابینكراوه.
گوتەبێژى فه‌رمی سوپای ليبيا، محەمەد قنونو له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هێزه ئاسمانییەکانیان له باشووری شاری سیرت سیستمێكی به‌رگریی ئاسمانیی جۆری پانتسیر-ی رووسیی و ئامێرێكی تێكدانی شه‌پۆلی ئه‌لیكترۆنی سه‌ربه میلیشیاكانی حه‌فته‌ریان تێكشكاندووه.
ئه‌وه سێیه‌مین سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی سه‌ربه حه‌فته‌ره كه له میانی ٤٨ كاتژمێری رابردوودا، درۆنه‌كانی سه‌ربه سوپای لیبیا تێكیانشكاندوون.
پێشتر هێزه‌كانی ئاسمانیی سوپای لیبیا دوو سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی حه‌فته‌ریان كرده ئامانج كه ره‌وانه‌ی بنكه‌ی ئاسمانیی سه‌ربازیی واتییە ده‌كران.